٣ ئازار ٢٠٢١ - ٠٥:٠٣
خوازیاری هاوکاری لەگەڵ ئێران لە چوارچێوەی 5+1 ین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: باشترین شوێن بۆ گفتوگۆی ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە دۆسیەی ناڤۆکی، هەر ئەو ڕێگای گرووپی 5+1ەیە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە پرسی جیاواز لەوانە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران قسەی کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نێد پرایس پاگەندەی کرد: پێمان وایە کە دیپلۆماسی کاریگەرترین شێوە بۆ دڵنیایی هەمیشەیی و چاوەدێری بۆ ڕێگری لە دەستپێڕاگەیییشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمییە.

ناوبراو لە ئاماژە بە دژایەتی ئێران لەگەڵ بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەیەکی نافەرمی لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکا، وتی: ئێمە لە ئەو وەڵامە بێ هیوا بووین، بەڵام ئێستاش ئامادەی هاوکاری دووبارە لە دیپلۆماسیەکی ئامانجدار بۆ گەڕانەوەی لایەنەکان بۆ سەر بەڵێنەکانیان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا زیادی کرد: ئێمە لە ەگڵ هاوبەشەکانمان لە 5+1 گفتوگۆ دەکەین تا باشترین ڕێگا بۆ پێشکەوتن بدۆزینەوە. ئەمریکا ئامادەی دیدار لەگەڵ ئێران بۆ گەڕانەوەی لایەنەکان بە ڕێککەوتنی ناڤۆکییە.

342/